٦ ئاب ٢٠٢٤ - ١٥:٣٣
ئەمریکا کوژرانی سەربازەکانی لە عێراق پشتڕاست دەکاتەوە

جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە باسمان لە وەڵامدانەوەی هێرشێک بۆ سەر سەربازەکانمان کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی خۆی، لە دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئاگادارکرایەوە.

لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر گەورەترین بنکەی هاوپەیمانان لە عێراق، لانی کەم پێنج سەربازی ئەمریکایی کوژران و بریندار بوون.

لای خۆیەوە ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، داوای له‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان كرد خۆیان له‌ په‌ره‌سه‌ندنی شەڕ به‌دوور بگرن.

342/